ناس کورد-
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر کۆنگرەکەى دوێنێی شاری هەولێر بەناوی "ئاشتی و چاکبوونەوە" بڵاوکردەوە کە تێیدا داوای ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل کرا و دەڵێت، سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بە هیچ شێوەیەک ئاگادارى کۆبوونەوەکە و ناوەڕۆکى بابەتەکانى نەبووە و ئه‌وه‌ی له کۆبوونه‌وه‌که ده‌رچووه، به هیچ شێویه‌ک بۆچوون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان (شەممە 25ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "دەربارەى کۆبوونەوەیەک کە دوێنێ هەینى 2021/9/24 بە ناوى (السلام والاسترداد) لە هەولێر ئەنجام دراوە و کاردانەوەى لێکەوتووەتەوە، ڕایدەگەیەنین کە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بە هیچ شێوەیەک ئاگادارى کۆبوونەوەکە و ناوەڕۆکى بابەتەکانى نەبووە و ئه‌وه‌ی له کۆبوونه‌وه‌که ده‌رچووه، به هیچ شێویه‌ک بۆچوون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دووپاتى دەکەینەوە کە هەر باس و هەڵوێست و ئاراستەیەک پەیوەندى بە سیاسەتى دەرەوەوە هەبێت، بەپێى دەستوور ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی فیدراڵییە و هەرێمى کوردستان لەمبارەیەوە به ته‌واوی پابەندى سیاسەتى دەرەوەى عیراقە."
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو، "داوا له هه‌موو لایه‌ن و هێزه عیراقییه‌کان ده‌که‌ین بابه‌ته‌که ئارامتر وه‌رگرن و هه‌موومان چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه بین که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت."
دوێنێ هەینی، 24ی ئەیلولی 2021، 300 کەسایەتی دیاری شیعە و سونە لە کۆنگرەیەکدا لە هەولێر داوای ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئیسرائیلیان کرد و هەروەها هەڵوەشاندنەوەى بڕیاری قەدەغەکردنی پەیوەندی مەدەنی لەنێوان عێراقی و ئیسرائیلییەکان.
زیاتر بخوێنەرەوە: حکومەتی هەرێم ڕوونکردنەوە لەسەر کۆنگرەی ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل دەدات