گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دەڵێی یاریی ئاسنیان کردووە’’

هێرشی مشکەکان هاووڵاتیانی وڵاتێکی ئەروپی هەراسان دەکات

2021.09.25 - 18:05
App store icon Play store icon Play store icon
هێرشی مشکەکان هاووڵاتیانی وڵاتێکی ئەروپی هەراسان دەکات

ناس کورد- 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی زەسەنی بەڕیتانی، ماوەی چەند ڕۆژێکە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە لە ماڵەکانیان ڕووبەڕووی هێرشی مشکەکان بوونەتەوە کە لە بۆری ئاوەڕۆکانەوە دەچنە ماڵەکانەوە، ڕۆژنامەکە دەڵێت، "مشکەکان هێندەی پشیلەیەک دەبن و دەڵێی یاری ئاسنیان کردووە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەکە (شەممە 25ی ئەیلولی 2021) بڵاویکردووەتەوە، "ماوەی چەند ڕۆژێکە ژمارەیەکی زۆر مشک لە بۆری ئاوەڕۆکانەوە دەچنە نێو ماڵ و شوقەکانەوە و بە تەواوی هاووڵاتیانیان بێزار کردووە." 

 

یەکێک لە کۆمپانیاکانی ڕووبەڕووبوونەوەی بەڵاکان دەڵێت، ماوەی چەند ڕۆژێکە پەیوەندییەکی زۆریان پێوەدەکرێت کە توشی پەشۆکاوی و ترس بوون بەهۆی ئەوەی مشک لە توالێتەکانیان بینیوە. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری ئەو حاڵەتە بەهۆی ئەوەیە کە بەهۆی داخستنی ڕێستۆرانت و خواردنگەکان لەماوەی ڕابردوودا پاشماوەی خۆراک لەو شوێنانە کەمبووەتەوە و بەوهۆیەوە ئەو گیاندارانە لە شوێنی دیکەی وەک ماڵەکان هەوڵی دەستکەوتنی خواردن دەدەن. 

 

زەسەن دەڵێت، "خەڵک بەترسەوە دەچنە توالێت، بەتایبەت کە قەبارەی مشکەکان هێندەی پشیلەیەک دەبێت و وەک ئەوە وان یاریی ئاسنیان کردبێت."