ناس کورد-
لە چوارەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمدا مەسعود بارزانی، سەرۆکى پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "دەستخۆشی لەو قارەمانانە دەكەم كە خۆیان نەچەماند و چاویان ماچ دەكەم."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بارزانی لە پەیامێکی کورتدا بۆ ساڵیادی ڕیفراندۆمەکەى 25ی ئەیلولی 2017 دەڵێت، "93%ـی دەنگی بەڵێی خەڵكی كوردستان لە ڕیفراندۆمدا سەركەوتنێكی مەزن و مێژوویی بوو. لە ساڵیادی ئەو سەركەوتنەدا پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و، دەستخۆشی لەو قارەمانانە دەكەم كە خۆیان نەچەماند و چاویان ماچ دەكەم."