گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پەنجا هەزار ئێرانی لەڕێگەی ئاسمانییەوە هاتوونەتە عێراق بۆ چلەی ئیمام حوسێن

2021.09.25 - 08:59
App store icon Play store icon Play store icon
پەنجا هەزار ئێرانی لەڕێگەی ئاسمانییەوە هاتوونەتە عێراق بۆ چلەی ئیمام حوسێن

ناس کورد-

جێگری وەزیری ڕێگاوبانی ئێران ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە تاوەکو بەیانی ئەمڕۆ شەممە، 50 هەزار ئێرانی لە ڕێگەی ئاسمانییەوە چوونەتە عێراق. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەهرام ئادەم نەژاد بە کەناڵی یەکی ئێرانی ڕاگەیاند، نۆ کۆمپانیای ئاسمانیی ناوخۆیی و دوو کۆمپانیای ئاسمانیی عێراق بەشداربوون لە گواستنەوەى ئەو گەشتیارانە، پرۆسەکەش هێشتا بەردەوامە."

 

گەشتی ئەو ئێرانییانە بۆ عێراق بۆ بەشداریکردنە لە مەراسیمەکانی چلەی ئیمام حوسێن، بەپێی چەند وێنە و گرتەیەک کە بڵاوبوونەتەوە، ڕێکارەکانی گواستنەوەى ئەو گەشتیارانە بۆ عێراق بە تەواوەتی بەپێی ڕێکار و یاساکان نەبووە و سەرپێچی زۆری تێدا کراوە، ئەوە جگە لە خراپی دۆخی کۆرۆنا لە هەردوو وڵات.

 

لای شیعەکانی عێراق، سبەینی یەکشەممە (27ی ئەیلولی 2021) و دووشەممە هاوکاتە لەگەڵ چلەی شەهیدکردنی ئیمام حوسێن و بە هەزاران خەڵک لە عێراق و ئێران و چەند وڵاتێکی ترەوە ڕوو لە کەربەلا و نەجەف دەکەن.