ناس کورد-
مستەفا کازمی پێشوازی كرد لە عەلی جبوری کە بە تۆمەتی کوشتنی ژنەکەى دەستگیرکرا و دواتر لەژێر ئەشکەنجەدا دانی بە کوشتن و سوتاندنی تەرمەکەیشی نا، بەڵام دوای ماوەیەک ژنەکەی هاتەوە و دەرکەوت خۆی شاردووەتەوە نەک کوژراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق (هەینی، 24ی ئەیلولی 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی پێشوازی لە عەلی جبوری کرد کە پێشتر بە "ناڕەوایی" بە کوشتنی هاوسەرەکەی تۆمەتبارکرا بوو.
کازمی بڕیاری دا ئەو کارمەندانەی کە عەلی جبوورییان "ئەشکەنجەداوە و ناچاریان کردووە دان بە تاوانێکدا بنێت کە نەیکردووە، سڕ بکرێن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و رابگیرێن تاوەکو دەسەڵاتی دادوەری بڕیار لە تاوانەکانیان دەدات".
زیاتر بخوێنەوە: پیاوێك ژنەكەی كوشت و خستییە ڕووبار كەچی گەڕایەوە!
لە ڕاگەیەنراوەکە ئەوەش هاتووە، "سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە عەلی جبووری دەکات سکاڵا تۆمار بکات و داوای قەرەبوو و گەڕاندنەوەی مافەکانی بکات؛ سەرۆکوەزیران هەروەها فەرمانیداوە لیژنەیەک پێکبهێندرێت بۆ چاودێریکردنی دەستەبەرکردنی پێوەرەکانی مافەکانی مرۆڤ و کاری لێكۆڵەرەکان".