گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پارە لە خەڵك و لە پارێزەران وەردەگرن’’

عەلی حەمەساڵح: ژمارەیەك دادوەر لە دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر دەڵاڵیان هەیە

2021.09.24 - 22:10
App store icon Play store icon Play store icon
عەلی حەمەساڵح: ژمارەیەك دادوەر لە دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر دەڵاڵیان هەیە

ناس كورد-

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ژمارەیەك دادوەر لە دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر دەڵاڵیان هەیە و پارە لە خەڵك و لە پارێزەران وەردەگرن، جەختیکردەوە کە دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوەى زیاتر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

عەلی حەمەساڵح لە ڕوونکردنەوەیەکدا (24ی ئەیلولی 2021) دەڵێت، "ئەمڕۆ بە دواداچوونم کرد بۆ وتەی پارێزەرێک کە دەڵێت ژمارەیەك دادوەر لە دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر دەڵاڵیان هەیە و پارە لە خەڵك و لە پارێزەران وەردەگرن لە دادگاكانی كەتن، بەرایی و پێداچوونەوە".

 

دەشڵێت، "قسەم لەگەڵ سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و داواکاری گشتی کرد و داوای لێکۆڵینەوەی یاسایم کرد، پێیان ڕاگەیاندم ڕۆژی یەکشەممە دەست دەکەین بە لێکۆڵینەوە لە زانیاری و بەڵگەکانی ئەو پارێزەرە، بۆ دڵنیابونەوە لەوەی ئەم زانیاریانە ڕاستە یان نا."

 

عەلی حەمەساڵح باسی لەوەکردووە کە پارێزەر جواد خۆشناو پێی وتووە، "بە بەڵگە كێشەیان بۆ هەموو ئەو كەسانە دروست كردووە كە پارەیان پێنەداون، دەشڵێت سكاڵام تۆمار كردووە لە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر، بەڵام بەداخەوە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر ئامادە نییە بەڵگەكانم لێ وەربگرێت، كە بریتین لە 17 شاهێد و ڤیدیۆی تایبەت بەم داوەرانە و دەلالەكانیان كە داوای پارە دەكەن!"

 

پارێزەر جواد خۆشناو دەیەوێت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ناوی هەموو دادوەرەكان و دەڵاڵەكانیان بڵاو بکاتەوە و دەشڵێت و "هەموو ڤیدیۆكانیش بڵاودەكەمەوە، تا دونیا بزانێت لە هەرێمی كوردستان دادگا لە چ ئاستێکدایە".