گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

لەسەر سکاڵاى خوێندکاران پەرلەمانی کوردستان بەدواداچوون دەکات

2019.06.30 - 22:16
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر سکاڵاى خوێندکاران پەرلەمانی کوردستان بەدواداچوون دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پەرلەمانی کوردستان، بەدواداچوون بۆ سکاڵای دەرچووانی پۆلى 12ی ئامادەیی دەکات و لەم هەفتەیەدا دەست بە لێکۆڵینەوەکان دەکات. . گەلاوێژ عوبێد، بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لیژنەکەمان لەسەر چەند پرسێک کۆبووەتەوە، لەنێویشیاندا، بڕیاریداوە بەدواداچوون بۆ سکاڵای خوێندکارانی 12ی ئامادەیی بکات". . ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەى بەوەشکرد، لیژنەیەکی لاوەکییان پێکهێناوە بۆ سەردانیکردنی وەزارەتی پەروەرده ‌و بەڕێوبەرایه‌تیی گشتی ئەزموونەکان، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو سکاڵایانەی کە ئاراستەی ئەندامانی لیژنەکە کراون، لەسەر کێشەو کەموکوڕییەکان لە پرسیارەکانی کۆتایی ساڵی پۆلی 12ی ئامادەیی لە ھەرێمی کوردستان. . بڕیاردەرەکەی لیژنەی پەروەردە ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی سکاڵاکان لەسەر ھەڵە گەڕانەوەی نمرەیە کە خوێندکاران پێیانوایە نمرەی کەمیان بۆ داندراوە، باسی لەوەشکرد، بڕیارە لیژنە لاوەکییەکە ڕۆژی چوارشەممەى داهاتوو بەدواداچوون بکات و لە ڕاپۆرتێکدا سەرۆکایەتیی لیژنەكه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كه‌ى ئاگادار بکاته‌وه‌. . بەهۆی هەڵە لە پرسیارەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ئەمساڵدا، خوێندکاران ناڕەزاییان نیشاندا و لە ئێستاشدا لیژنەیەک لە وەزارەتی پەروەردە بۆ لێکۆڵینەوە لەو بابەتە پێکهێندراوە، بەڵام هێشتا ئەنجامەکانی بڵاونەکردووەتەوە. . .