ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی بڕیاری دا بە داخستنی کلینکی سەرجەم ئەو پزیشکانەی لە ناوچەکانی سەیدسادق و شارەزوور و پێنجوێن کلینکیان هەیە و ئەرکیان لەناو نەخۆشخانە حکومییەکاندا نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە نوسراوێکدا کە ڕۆژی 20ی ئەیلولی 2021 دەرچووە و واژۆی سەباح هەورامی لەسەرە و بۆ سەرجەم کۆمەڵگە پزیشکییەکانی شارۆچکەکانی سەیدسەدق وشارەزوور و پێنجوێن نێراوە نوسراوە، "ئاگارتان دەکەینەوە کە ئەو پزیشکانەی لە سنوری ئەم شارۆچکانەدا کلینیکی پزیشکیی تایبەتیان هەیە و ئەرکیان لەناو نەخۆشخانە حکومییەکاندا نییە، لە ماوەی یەک هەفتەدا لە بەرواری 25ی ئەیلولی 2021 بۆ 1ی تشرینی یەکەمی 2021 پێویستە کلینکەکانیان دابخرێت و بگەڕێنەوە شوێنی کارکردنی حکومی و نیشتەجێبوونیان."