ناس کورد-
نرخی نەوت خاو بەردەوام لە بەرزبوونەوە، هەموو ئەوەش بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەری لە ئەنجامی نزمبوونەوەى داتاکانی کۆرۆنا و هەروەها کەمبوونەوەى نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی داتاکان، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێت 1.5%ی نرخەکەى زیادی کرد و بە 78 دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەوەش بەرزترین ئاستە لە سێ ساڵی ڕابردوودا تۆمار کرابێت.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش 0.95% بەرزبوویەوە و بە 74 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.