گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەی ڤایزەر و ئەسترازینكا؟

هەواڵێكی خۆش بۆ ئەوانەی ڤاكسینە چینییەكەیان وەرگرتووە

2021.09.24 - 17:40
App store icon Play store icon Play store icon
هەواڵێكی خۆش بۆ ئەوانەی ڤاكسینە چینییەكەیان وەرگرتووە

ناس كورد-
توێژینەوەیەكی گەورەی مالیزی ئاشكرای كرد، ڤاكسینە چینییەكەی دژە كۆرۆنا زۆر كاریگەرە لە بەرەنگاربوونەوەی نیشانە قورسەكانی نەخۆشی كۆڤید-19 ئەگەرچی ڤایزەری ئەمەریكی و ئەسترازینیكای بەریتانی ئەنجامەكانیان بڕێك باشترە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز كە "ناس كورد" بینیویەتی (24ی ئەیلولی 2021) توێژینەوە مالیزییەكە دەریخستووە، لەكۆی 7.2 ملیۆن كەس كە ڤاكسینی سینۆفاكی چینییان وەرگرتووە ڕێژەی 0.011%یان پێویستیان بە چارەسەری بەشی چاودێری چڕ هەبووە لەپاش توشبوون بە كۆرۆنا، ئەمە لەكاتێكدا ڕێژەكە بۆ وەرگرانی ڤایزەر 0.002 % بووە لە كۆی 6.5 ملیۆن كەس و 0.001% بووە لەناو وەرگرانی ئەسترازینیكا بۆ ژمارەیەكی نزیك لەوان.

 

بەرپرسی بەشی نەخۆشییەكانی ئەو پەیمانگایەی توێژینەوەكەی كردووە ئەوە ئاشكرا دەكات لەئەنجامی توێژینەوە لە حاڵەتی 1.26 ملیۆن كەس دەركەوتووە، سەرجەم ڤاكسینەكان مەترسی چوونە چاودێری چڕیان كەمتر كردووە بەرێژەی 83% و مردن بە رێژەی 88%.

 

ئەو بەپرسە ئەوەشی وتووە، ئەوانەی كوتران و رێژەی پێویستییان بە چاودێری چڕ 0.0066% بووە و رێژەی مردنیشیان 0.01%، ئەوانەشی مردوون سەروو 60 ساڵ بوون یان نەخۆشی تری درێژخایەنیان هەبووە.