گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پێشبینی حەیدەر عەبادی بۆ هەڵبژاردنی مانگی داهاتوو

2021.09.24 - 15:09
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینی حەیدەر عەبادی بۆ هەڵبژاردنی مانگی داهاتوو

ناس کورد-

حەیدەر عەبادیی سەرۆك وەزیرانی پێشوو پێشبینی دەكات بەشداری خەڵك لە هەڵبژاردنی مانگی داهاتوو 40%ی دەنگدەران كەمتر نەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبادی لە چەند لێدوانێكدا بۆ نەهاری كوەیتی كە "ناس كورد" بینیویەتی (24ی ئەیلولی 2021) باس لەوەش دەكات، كاری زۆریان كردووە بۆ گێڕانەوەی سەدر بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن و دەڵێت "لە پاساوی ئەوانە تێدەكەین بڕیاری بایكۆتیان داوە بەڵام ئێمە هانی فرەیی سیاسی و بەشداری بەهێز دەدەین لە هەڵبژاردن وەك دەروازەی گۆڕانكاری سیاسی".

 

ئەم لێدوانەی عەبادی لەبارەی ڕێژەی بەشداری لە كاتێكدایە زۆربەی راپرسییەكان كە دواترینیان هی پەیمانگای واشنتۆنی ئەمەریكییە باس لەوە دەكەن تەحەدای گەورەی هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر) رێژەی بەشدارییە و ئاستی بەدەمەوەچوونی خەڵك بۆ پرۆسەكە رەنگە باشتر نەبێت لە 2018 كە تەنها 42% بەشدارییان كرد.

 

حكومەتی مستەفا كازمی كە سەرپەرشتی هەڵبژاردن دەكات و یەكەم هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕێكدەخات لە پاش 2003 پێیوایە كێشەكان بە هەڵبژاردن چارەسەر دەبن و زۆری رێژەی بەشداری رێگرە لە تەزویر و ساختەكاری و بەلاڕێدا بردنی ئامانجی گۆڕانكاری.