گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە یەک هەفتەدا

پێنجەم کۆچبەری عێراق لەسەر سنوری بیلاروس و پۆڵەند گیانی لەدەستدا

2021.09.24 - 13:56
App store icon Play store icon Play store icon
پێنجەم کۆچبەری عێراق لەسەر سنوری بیلاروس و پۆڵەند گیانی لەدەستدا

ناس کورد-

کۆچبەرێکی تری عێراقی لە سنوری نێوان بیلاڕوس و پۆڵەندا گیانی لەدەستدا کە ئەوەش پێنجەمین حاڵەتی مردنی کۆچبەرانی عێراقییە کە لەماوەی هەفتەیەکدا لە سنورەکە تۆمار کرابێ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆڵەندا، لیتوانیا و یەکێتی ئەوروپا بیلاڕوسیان تۆمەتبارکردووە بەوەی کە هانی کۆچبەران دەدات تاوەکو سنوورەکان ببەزێنن وەک جۆرێک لە فشار لەسەر یەکێتییەکە بەهۆی ئەو سزایانەی کە برۆکسل بەسەر مینسکدا سەپاندوویەتی، زۆربەی کۆچبەرەکان خەڵکی عێراق و ئەفغانستانن.

 

پاسەوانی سنوریی پۆڵەندی لە تویتەردا نوسیەتی، "شەوی ڕابردوو کۆمەڵێک کۆچبەری عێراقی لە سنووری بیلاڕوسەوە دەستبەسەرکران، یەکێک لەوانە کە پیاوێک بوو کە سەرباری هەوڵی تیمە تەندروستییەکان بەڵام گیانی لەدەستدا، لەوانەیە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە".

 

دەشڵێت، "کەسێکی تر کە پشکنینی کۆرۆناکەى پۆزەتیڤ بووە لە نەخۆشخانەدایە".

 

پاسەوانی سنوریی پۆڵەندی ڕایگەیاند، تەنها لە مانگی ئابدا زیاتر لە سێ هەزار و 300 کۆچبەر هەوڵی بەزاندنی سنورەکەیان داوە بە نایاسایی.

 

هەفتەی ڕابردوو چوار کۆچبەر بە مردوویی لە نزیک سنووری بیلاڕوس - پۆڵەندا دۆزرانەوە کە "بەهۆی سەرما و شەکەتبوونەوە" گیانیان لەدەستداوە، هەر دوای ئەو ڕووداوە سوپای پۆڵەند بڕیاری دا 500 سەربازی دیکەی بنێرێتە سەر سنوور بۆ ئەوەی رێوشوێنەکان دژی هاتنی کۆچبەران تووند بکات.