گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەى شیعە و سونە؟

ڕاپرسییەک: كورد لە شیعە و سوننە دڵخۆشترن بە هەڵبژاردن

2021.09.24 - 13:36
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپرسییەک: كورد لە شیعە و سوننە دڵخۆشترن بە هەڵبژاردن

ناس کورد-

ڕاپرسییەك كە لەگەڵ دەوروبەری دوو هەزار هاوڵاتی عێراقیدا كراوە دەریدەخات كورد لە دەستەبژێرە شیعە و سوننەكان زیاتر هیوایان بە گۆڕانكاری هەیە لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئەنجامی ئەو ڕاپرسییە كە مونقیز داغر، بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گاڵوپ لە ماڵپەڕی پەیمانگای واشنتۆن بڵاوی كردووەتەوە و "ناس كورد" بینیویەتی (24ی ئەیلولی 2021)، ئەنجامەكان بەم شێوەیەن:
ئایا عێراقییە ئاساییەكان دەتوان كاریگەرییان هەیە لەسەر پرۆسەی بڕیار؟
14% سوننە، 11% شیعە و 31% كورد پێیانوایە دەنگدان رێگەچارەیە بۆ ئەوە.

 

هەر بەگوێرەی ئەنجامی ڕاپرسییەكان، 60%ی تێكڕای عێراقییەكان پێیانوایە هەڵبژاردنی داهاتوو هیچ ناگۆڕێت لە باشكردنی بارودۆخی ژیان و گوزەران و دەبێتەهۆی گەڕانەوەی خۆپیشاندانەكان، بەشی هەرەزۆری ئەوانەش خەڵكی شیعەن ئەم بڕوایەیان هەیە بە رێژی 3/ 4 لە شارەكانی باشوری عێراق.

 

ڕاپرسییەكە ئەوەش دەردەخات، ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنی 10ی مانگی داهاتوو باشتر نابێت لە هەڵبژاردنی 2018 كە لەدەوروبەری 42% بوو بەفەرمی و باس لەوەش كرا كە لەنێوان 30 - 35% دایە لە راستیدا.