گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

کەشی ناوچەکانی هەرێم ساردتر دەبێت

2021.09.24 - 11:15
App store icon Play store icon Play store icon
کەشی ناوچەکانی هەرێم ساردتر دەبێت

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ بەهۆی قوڵبوونەوەى کاریگەریی باستەهەوایەکی سارد و درێژبوونەوەى بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرما بەرێژەی 3 تا 4 پلەی سیلیزیی دیکە نزم دەبنەوە، ئەوەش کەشێکی سارد لە شەودا دروست دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاریی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ھەر لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرمادا سبەینێ شەممە، 25ی ئەیلولی 2021، بەتەواوی ھەست بە کەشوھەوایەکی فێنک دەکرێت بەتایبەت لەناوچەکانی سنوری گەرمیان کە کاریگەری ئەم بارستە ھەوایە لە سبەینێدا بۆ ناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی و ھەڵەبجە و کەرکوک کاریگەریەکانی درێژ ئەبێتەوە و لە کاتی شەودا کەشێکی ساردیش لەناوچەکەدا ھەست پێدەکرێت.

 

بە قسەى ئاراس جەبار، پلەکانی گەرما لە ناوچەکاندا بەم شێوەیە دەبێت؛

- لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم: سلێمانی 29 پلە، ھەولێر 30 پلە، دھۆک 28 پلە، ھەڵەبجە 30 پلە، کەرکوک 32 پلە

- لە ناوچەکانی گەرمیان پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بۆ نێوان 33 تا 34 پلە

- لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین لەنێوان 29 بۆ 30 پلە دەبێت

 

دەشڵێت، خێرای با چالاکی مامناوەند دەبێت لە ئاڕاستەی باشوری ڕۆژئاواوە بەخێرای 15 تا 25کم زیاتر لە کاتژمێرێکدا، ئاسمانی ناوچەکە بەزۆری ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەوری دەبێت.

 

ئاراس جەبار پێشبینیش دەکات دووسبەی (یەکشەممە، 26ی ئەیلولی 2021) کاریگەری ئەم بارستەھەوایە لەسەر ناوچەکە نەمێنێت و پلەکانی گەرما قۆناغ بە قۆناغ ڕوو لە بەرزبوونەوەیەکی کەم دەکاتەوە.