ناس کورد-
دۆزینەوەیەکی نوێ زانیاری جیاواز و دژیەک دەربارەی سەرەتای ژیان لە ئەمریکا ئاشکرا دەکات کە تێیدا شوێنپێی چەند مرۆڤێک دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 23 هەزار ساڵ لەمەوپێش.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی بی بی سی، دۆزینەوەیەکی نوێی تیمێکی توێژەری بەریتانی ئاشکرای دەکات کە مرۆڤ نزیکەی حەوت هەزار ساڵ لەمەوبەر گەیشتووەتە ئەمریکا، ئەوەش جیاوازە لەوەى پێشتر بیری لێدەکرایەوە.
بەپێی توێژینەوەی تیمە بەریتانییەکە، لە پارکی نیشتمانیی White Sands لە ویلایەتی نیو مەکسیکۆ لە ئەمەریکا ژمارەیەکی زۆر لە شوێنپێی مرۆڤ لەسەر بەرد دۆزرانەوە کە مێژووەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ پێش 21 بۆ 23 هەزار ساڵ لەمەوبەر.
ئەو شوێنپێیانە لەلایەن خەڵکی ناوچەکە پێیان دەووترێت شوێن پێی جنۆکەکان و بەزۆری لە دوای دابارینی زۆر و ڕاماڵینی قوڕ و لیتە لەسەر بەردەکانی سەر زەوی دەردەکەون.
دەیڤید بوستۆس کە لێکۆڵەرەوەیەکی زانستیە دەڵێت، دوای ئەنجامدانی پشکنین و لێکۆڵینەوە بۆمان دەرکەوت کە ئەو شوێن پێیانە هی مرۆڤە کۆنەکانی باکوری ئەمەریکایە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەر لە 21 بۆ 23 هەزار ساڵ.
بەپێی قەبارەکانیان، ئەو شوێنپێیانە هی کەسانی گەورە، هەرزەکار و منداڵن کە لەوانە بە کۆمەڵ کۆچیان کردبێت لەو ناوچەیە.