گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەى ببینە

کازمی فەرمانی دا ئەو باوکە دەستگیربکرێت کە ’’دڕندانە’’ ئەشکەنجەی کوڕەکەی دا

2021.09.24 - 09:20
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی فەرمانی دا ئەو باوکە دەستگیربکرێت کە ’’دڕندانە’’ ئەشکەنجەی کوڕەکەی دا

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانیدا بە دەستگیرکردنی ئەو باوکەى کە "دڕندانە و بێبەزەییانە" ئەشکەنجەی یەکێک لە کوڕەکانی بە زنجیر بەستووەتەوە و ئەنشکەنجەی دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ڕاگەیاندنی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتەر (24ی ئەیولولی 2021) بڵاویکردووەتەوە، کازمی "فەرمانی دا بە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و دەستبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتییەی کە لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە دەردەکەوێت توندوتیژی بەرامبەر یەکێک لە کوڕەکانی ئەنجام دەدات."

 

هاوکات فەرمانی دا "بە لایەنە پەیوەندیدارەکان کە کوڕەکە لای خۆیان بهێڵنەوە و پارێزگاریی لێ بکەن تاوەکو ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر باوکی کۆتایی دێت کە تاوانەکەى ئەنجامداوە."

 

دوێنێ پێنجشەممە، 23ی ئەیلولی 2021، ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە تێیدا منداڵێکی عێراقی دەردەکەوێت بە زنجیر بەستراوەتەوە و خوێن بە ڕووخساریدا هاتووەتەخوارەوە کە وەک دەردەکەوێت لەژێر ئەشکەنجەدا وای لێ هاتووە.   

  

لە ڤیدیۆکەدا منداڵەکە دەگری و دەلەرزێت و داوا دەکات واز لە ئازاردانی بهێنرێت، ئەو کەسەشی کە ڤیدیۆکەی تۆمارکردووە، دیارنییە ئەو وای لە منداڵەکە کردووە یاخود نا، بەڵام لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، منداڵەکە ناچاردەکات بەوەی دان بەوەدا بنێت کە دەستدرێژی کراوەتەسەر.   

  

لەوبارەیەوە عەلی بەیاتی، ئەندامی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ بە "ناس نیوز"ی ڕاگەیاند، "لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوە ترسناکە دەکەین، داواش لە وەزارەتی ناوخۆ دەکەین لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکەن و بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ."   

  

بەیاتی هۆکاری زۆربوونی ئەو ڕووداوانەشی بۆ کەمتەرخەمی و نەبوونی ڕۆلی دامەزراوەکانی دەوڵەت و جێبەجێنەکردنی یاسا گەڕاندەوە.   

  

جەختیشیکردەوە، "زیادبوونی نەخۆشییە دەروونییەکان و بڵاوبوونەوەی مادەی هۆشبەر لە کۆمەڵگەدا و نەبوونی رۆڵی دامەزراوەکانی دەوڵەت، ژیان لە عێراق دەکات بە ژیانی دارستان."   

  

ئەگەر نەخۆشی دڵت هەیە ئەوا سەیری ڤیدیۆکە مەکە