ناس کورد-
پاش حەوت ساڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن بۆی دەردەکەوێت پەرلەمانتارێکی پێشووتر بەعسی بووە و بەهۆی ئەوەی بۆ خولی ئایندەش خۆی كاندید كردووە دووریخستەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا عەلی تاڵب عبدالحسن محسن، کاندیدی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوور بخاتەوە لە كێبەركێی هەڵبژاردنی مانگی داهاتوو (10ی تشرینی یەكەم) چونکە یاسای پێشووی ڕیشەکێشکردنی بەعس دەیگرێتەوە كە ئێستا بووە بە "المساءلة والعدالة".
دوورخستنەوەی ئەو کاندیدە لە کاتێکدا، ناوبراو لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق و لەنێوان ساڵانی 2014 - 2018 چوار ساڵ پەرلەمانتار بووە، بەڵام ئێستا ئاشکرا بووە و كۆمسیۆن پەرلەمانی لەو حاڵەتە ئاگادار كردووەتەوە، بەم هۆیەشەوە ئەگەری ئەوە هەیە ئیمتیازاتەكانی ڕابردووی لەو چوار ساڵەدا لێوەربگیرێتەوە.