گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەڤیدیۆ؛ ئەشکەنجەدانی دڕندانەی منداڵێکی عێراقی کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە

2021.09.23 - 20:34
App store icon Play store icon Play store icon
بەڤیدیۆ؛ ئەشکەنجەدانی دڕندانەی منداڵێکی عێراقی کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە

ناس کورد- 

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ئەشکەنجەدانی منداڵێکی عێراقی بەشێوازێکی "دڕندانە" کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و ئەندامێکی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤیش عێراق بە دارستان ناو دەباتت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئەیلولی 2021، ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە تێیدا منداڵێکی عێراقی دەردەکەوێت بە زنجیر بەستراوەتەوە و خوێن بە ڕووخساریدا هاتووەتەخوارەوە کە وەک دەردەکەوێت لەژێر ئەشکەنجەدا وای لێ هاتووە. 

 

لە ڤیدیۆکەدا منداڵەکە دەگری و دەلەرزێت و داوا دەکات واز لە ئازاردانی بهێنرێت، ئەو کەسەشی کە ڤیدیۆکەی تۆمارکردووە، دیارنییە ئەو وای لە منداڵەکە کردووە یاخود نا، بەڵام لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، منداڵەکە ناچاردەکات بەوەی دان بەوەدا بنێت کە دەستدرێژی کراوەتەسەر. 

 

لەوبارەیەوە عەلی بەیاتی، ئەندامی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ بە "ناس نیوز"ی ڕاگەیاند، "لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوە ترسناکە دەکەین، داواش لە وەزارەتی ناوخۆ دەکەین لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکەن و بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ." 

 

بەیاتی هۆکاری زۆربوونی ئەو ڕووداوانەشی بۆ کەمتەرخەمی و نەبوونی ڕۆلی دامەزراوەکانی دەوڵەت و جێبەجێنەکردنی یاسا گەڕاندەوە. 

 

جەختیشیکردەوە، "زیادبوونی نەخۆشییە دەروونییەکان و بڵاوبوونەوەی مادەی هۆشبەر لە کۆمەڵگەدا و نەبوونی رۆڵی دامەزراوەکانی دەوڵەت، ژیان لە عێراق دەکات بە ژیانی دارستان." 

 

ئەگەر نەخۆشی دڵت هەیە ئەوا سەیری ڤیدیۆکە مەکە

 

تعذيب طفل حتى حافة الموت.mp4 from nas news on Vimeo.