ناس کورد-
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە شاری کەلار پێنج ئۆتۆمبێل پێکیاندا دا و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان (پێنجشەممە 23ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی پشتێنەی شاری کەلار (حەولی) بەهۆی پێکدادانی پێنج ئۆتۆمبێلەوە چوار کەس برینداربوون."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئۆتۆمبێلەکان لەجۆری (مان تەنکەر ، دایو صاڵون، مارسیدس بارهەڵگر ، نیسان سەنترا ، جێب چیرۆکی)."
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، "ڕووداوەکە لە بەرامبەر مەزادخانەی کەلار بووە و ئەو چوار کەسەی برینداربوون شۆفێری ئۆتۆمبێلی دایو صالون و شۆفێری مان تەنکەر و سەرنشینێکی لەگەڵ شۆفێری نیسان سەنترا کەدا بوون."
ئەوەش هاتووە، "تیمەکانی هاتوچۆ گەشتوونەتە سەر ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە، بریندارەکانیش گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار."