گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کاتی گەیشتنی پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ هەموو هاوبەشانی کارەبا ئاشکرا کرا

2021.09.23 - 17:57
App store icon Play store icon Play store icon
کاتی گەیشتنی پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ هەموو هاوبەشانی کارەبا ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌كی کارەبا گەیشتە ناحیەی خورماڵ و دەشڵێت، له‌ مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو ته‌واوی هاوبه‌شانی هەرێمی كوردستان ده‌بنه‌ خاوه‌ن پێوه‌ری زیره‌ك.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای هەرێم (پێنجشەممە 23ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، " ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە یەکەم رۆژی بەستنی پێوەری زیرەک لە سەنتەری ناحیەی خورماڵ لە گەڕەکی داڵانی دەستی پێ کرد." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تا ئێستا زیاتر لە 930 هەزار پێوەری زیرەک لە کۆی نزیکەی ملیۆنێک و 700 هەزار هاوبەشی کارەبا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بەستراون." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بڕیارە لە مانگی شوبات (مانگی دوو)ی ساڵی 2022 کۆتایی به‌ به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك بێت و تەواوی هاوبەشانی کارەبا ببنە خاوەنی ئه‌م پێوه‌ره‌، کە کۆی پڕۆژه‌كه‌ش له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان بڕی 253 ملیۆن دۆلار تەرخان کراوە."