ناس کورد-
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆکی حکومەت دژی سزادانی ڕۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشکی و ڕۆژنامەنوسانی دیکەی بادینان هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، زیندان شوێنی رۆژنامه‌نوسان و راگه‌یاندنكاران نییه، دەشڵێت، ئەوە خراپ بەکارهێنانی دادگایە و بە هەموو شێوەیەک دژی دەوەستێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەتۆمەتی ناوزڕاندن و بڵاوکردنەوەی پۆستی فەیسبوک لەسەر پۆلیس و پارێزگاری دھۆک، رۆژنامەنوس ئومێد بەڕوشکی سزای ساڵێک زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.
لەوبارەیەوە قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی كوردستان لە میانەی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە ئاکرێ لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند، "بەداخەوە ئەمڕۆ هه‌واڵی سزادانی رۆژنامهنوسێكمان بیست له دهۆك، ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی سزادانی رۆژنامهنوسانین و زیندان شوێنی رۆژنامه‌نووسان و راگه‌یاندنكاران نییه، به‌ڵكو شوێنی تاوانبارانه".
وتیشی، "ناکرێت ڕۆژنامەنوسێک كه ڕەخنە دەگرێت، گلەییەک دەکات یاخود ڕای دەردەبڕێت دەستگیربکرێت و دادگایی بکرێت."
جێگری سەرۆکی حکومەت جەختیکردەوە، "ئه‌مه خراپ به‌كارهێنانی دادگایه و من به‌هه‌موو پێگهكانمهوه به حكومی و حزبی و كه‌سایه‌تیی خۆمەوە دژی ده‌وه‌ستمه‌وه".