کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه و گرته‌ى ڤیدیۆى 'سێكسى' كچێكى کوردى 18 ساڵ، بەناوى سایە کەرێم، كاردانه‌وه‌ى جیا جیاى به‌دواى خۆیدا هێناوه، هەندێک كۆمه‌ڵناس داواى چاره‌سه‌رى به‌په‌له‌ى ئه‌و حاڵه‌ته ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته دیارده، بەشێک لە یاساناسانیش دانده‌نێن به بوونى بۆشاییه‌كى یاسایى بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ى کەیسى لەو جۆرە. . له‌شفرۆشى و بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ى سێكسى لەنێو کۆمەڵگاى کوردی‌دا نامۆ دەبیندرێت، بەدەر لە بوونى یاسا و ڕێسای ئاینى، بۆیه له‌گه‌ڵ ئەوەى کچە کوردێک وەک 'پۆرنستار' خۆى ڕاگەیاندووە، لەنێو کۆمەڵگاى کوردى و بووه‌ته جێی باس‌وخواس و ترس له دووباره كردنه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كه، بەڵام هەندێکیش پێیان وایە 'سایە کەریم' ئازادە لەو کارەدا و دیاردەى مەترسیدارتر لە هەرێم هەن کە کۆمەڵگا دژیان بوەستێتەوە. . له‌وباره‌یه‌وه له‌تیف حسێن، توێژەرى کۆمەڵایەتى تایبەت بە ناس کوردى وتى: "ئه‌و كچه له كۆمه‌ڵگایه‌كى ئه‌وروپیدا گه‌وره بووه، هه‌رچه‌نده له‌و كۆمه‌ڵگایه‌شدا ڕێگه به‌كارى 'قێزه‌وه‌نى سێكسى' نادرێت، سزاشى له‌سه‌ر هه‌یه، به‌ڵام به پاساوى كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپى مرۆڤایه‌تى و ئازادى تاكه كه‌سی یاساكه‌یان ده‌رفه‌تى هه‌ندێ كرده‌وه‌ى ڕه‌خساندووه، له‌پاڵ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵیك مرۆڤ سود له‌و ژینگەیە وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ژماره‌یه‌كیش له هاوشێوه‌ى ئه‌و كچه كورده ده‌بنه قوربانی". . توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه ئاماژەى بەوەشکرد: "كه سه‌یرى جوڵه‌كانى ده‌كه‌م و گوێ لهوتهكانى ده‌گرم، ده‌توانین پێى بڵین قوربانییه‌كى نه‌خۆشه، چونكه موماره‌سه‌كردنى ئازادى تاكه‌كه‌سیش كه ئه‌و ئیدعاى ده‌كات دواى هه‌ژده ساڵ ده‌ستپێده‌كات، به‌و شێوه‌یه نییه، به‌ڵكو ده‌بێت نه‌چێته سنورى ئازادییه‌كانى ئه‌وانى دیکەوە". . "ئه‌و كچه ڕقێكى توندى له‌كه‌لتور و ڕێسا‌و نه‌ریته‌كانى و ته‌نانه‌ت ده‌ورووبه‌رى خۆشیه‌وه پێوه ده‌بینێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه مامه‌ڵه‌یه‌كى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ پرسه سێكسییه‌كاندا نه‌كردووه، ده‌بێت له‌برى چه‌پاندن و هێرشكردنه سه‌ر و كوشتن به‌پاساوى شه‌ره‌ف، به‌رنامه و پلانى عه‌قڵانى له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونى قۆناغه‌كانى ته‌مه‌ندا په‌یڕه‌و بكردایه"، لەتیف حسێن واى وت. . لەلایەکى دیکەوە، ڕێزان شێخ دلێر، چالاکوانى بوارى ئافرەتان کە ئەندامى خولى پێشوى پەرلەمانى عێراقیش بوو، پێی وایە ئەوەى سایە کەریم دەیکات کاریگەرى لەسەر کۆمەڵگا نییە و ئازادە لەوەى چی دەکات، تایبەت بە ناس کورد ڕایگەیاند: "هیچ مەترسییەکى لەسەر کۆمەڵگا نییە و بابەتێکى ئەوەنەش گرنگ نییە، چونکە دزینى نەوت و قوتى خەڵک و گەندەڵى مەترسین لەسەر کۆمەڵگاى کوردى، نان و ئاو بۆ خەڵگ گرنگە، بڵاوبوونەوەى فیلمێکى سێکسى لە سایتەکاندا هیچ گرنگ نییە، سایەش نەبێت یەکێکى دیکە دەیکات، ئەوە ڕەئى خۆیەتى چى کورد بێت یان ئەجنەبی ئازادە". . لەبارەى مامەڵەکردنى کۆمەڵگەى کوردى لەگەڵ کەیسی سایە، ڕێزان شێخ دلێر وتى: "هۆکارى قبوڵنەکردنى سایە ئەوەیە کۆمەڵگایەکى داخراوین یان کۆمەڵگایەکى ئیسلامین ئیتر نابیت کەسێکى وەک سایە کەریم هەبێت، حەرامە یان ئەبێت فەتوا بدرێت ئەو کچە بکوژرێت؟، ئەو کچە لە ئەوروپا گەورە بووە، بەو شێوە کارى خۆى ئەکات، ئەم کۆمەڵگایەى ئێمە هیچ ئیشێکى نییە تەنها ماوەتەوە سەر ئەوەى سایە کەریم چی دەکات و چی ناکات؟، بۆ کۆمەڵگاى کوردى هیچ فەسادێکى تیا نییە ئەمە نەبێت، ئەگەر یەکێکیش بەدواى ئەو ڤیدیۆیانە بگەڕێت سایەش نەبێت ملیۆنێک سایە مەوجودە ئەتوانێت بۆخۆى تەماشایان بکات". . "هەزاران سایە کەریم و کچى 12 ساڵ لە سەرچنار هەن، لە سایە خراپتریان پێدەکرێت لەو کافتریایانە، کچى کوردى دیکە هەیە کە ناویان نازانم، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان شەو و ڕۆژ قسە بە هەموو کەس دەکات، بەڵام سایە هیچ ناکات لاشەى خۆیەتى و نمایشى دەکات"، ڕێزان شێخ دلێر واى وت. . هەرچەندە، لەتیف حسێنى توێژەرى کۆمەڵایەتى داواى ئەوە دەکات "به‌شێوه‌یه‌كى عه‌قڵانى و په‌روه‌رده‌یى به‌ر بە سایە بگیرێت" بۆ ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى خراپ لههاوتهمهنهكانى خۆى نه‌كات، بەڵام ڕێزان شێخ دلێر پێى وایە، "بوونى سایە مەترسی نییە و ترسی ناوێت، کۆمەڵگا کە بەرەو گەورەیی ڕۆشت ئەو شتانەى تێدەکەوێت، بۆ کچان تەنها لاسایی سایە دەکەنەوە لەبەر ئەوەى بە کوردى قسەدەکات؟، نەخێر ملیۆنانى تر هەن هاوشێوەى سایە لە سایتەکان، ئەو دژایەتییانەی سایەش تەنها هۆکارى ئەوەیە ئێمە کۆمەڵگایەکى عەشایەرین". . له‌باره‌ى رێوشوێنە یاساییه‌کان بۆ چاره‌سه‌ر كردنى حاڵه‌ته‌كه، یاساناسێك كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ى ئاشكرا بكرێت، تایبەت به ناس كوردى وت: "ئه‌و كچه کە بەو کارە هەستاوە، نیشته‌جێى ئه‌وروپایه، ناتواندرێت لێره‌وه هیچ ڕێوشوێنێکى یاسایى له‌گه‌ڵدا بگیرێتەبەر، لە حاڵەتێکدا چى خۆى یاخود ئه‌وانه‌ى سێكسى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، گەر لە هەرێم بەردەست بن، ده‌تواندرێت به‌پێى یاسایى خراپ به‌كارهێنانى مۆبایل، ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵدا بكرێت، چونكه هیچ یاسایه‌كى تر بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه له‌هه‌رێمى كوردستاندا به‌رده‌ست نییە". . لەبارەى یاساى 'به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى زیناكردن لە عێراق'، کە تا چەند دەتوانێت ڕێگرى لەو هەنگاوانە بکات، ئەو یاساناسە وتى: "بۆ چه‌ند تاوانێكى تایبه‌تى سێكسى به‌كاردێت ئه‌وه‌ش تاڕاده‌یه‌ك سنورداره و ناتواندرێت ڕێگرى لە هەموو کەیسێک بکات، ئەوەش به‌هۆى بهردهستنهخستنى به‌ڵگه‌ى ته‌واوه بۆ حاڵهتەکانى له‌شفرۆشى". . پاش ئەوەى لە هەرێمى کوردستان لەلایەن پۆلیسەوە چەندین شوێن کە تایبەت بوون بە 'شێلان' بەڵام وەک شوێنى 'لەشفرۆشى' بەکاردەهاتن، فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى، له په‌رله‌مانى كوردستان ساڵى 2010 پرۆژهیاسایهكى بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى دیارده‌ى له‌شفرۆشى له‌هه‌رێم ئاماده کرد، به‌ڵام لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان ڕهتیکردەوە. . سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغى، په‌رله‌مانتارى پێشوى كۆمه‌ڵ و ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئافره‌تان، تایبەت بە ناس كوردى ڕاگەیاند: "پاڵنه‌رى ئامادەكردنى پڕۆژه‌یاساكه، بۆ بهرهنگاربوونەوەى له‌شفرۆشى لەهەرێم گه‌ڕایه‌وه، چونکە ته‌نها یاسای سزادانى زیناكهرانى عێراقى هه‌یە، ئه‌وه‌ش ته‌نها په‌یوه‌ند كرابوو به له‌شفرۆشه‌وه و یاسایه‌كى فراوان نییە و كهموکوڕى تێدایە". . ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پێشوى كۆمه‌ڵى ئیسلامى، "بوونى چه‌ندین حاڵه‌تى له‌شفرۆشى لهشارهكانى هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه و مەترسی بوون بە دیاردە"ى گەڕاندەوە بۆ ئامادەکردنى پرۆژەیاساکەیان. . سەرگوڵ قه‌ره‌داغى ئاشکراشیکرد، پرۆژه یاساكه‌یان به پاساوى ئه‌وه‌ى پێچه‌وانه‌ى یاساكانى فیدراڵ و له‌كه‌داركردنى ناوبانگى هه‌رێم، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى یاسایى ئەوکاتى پەرلەمانى کوردستانەوە ڕەتکراوەتەوە. . لە ئێستادا باس لەوە دەکرێت، سایە کەریم لە سلێمانى نیشتەجێ بووە، هەندێک داواى دادگایی و هەندێک واى دەبینن مەترسی لەسەر ژیانى ئەو کچە هەیە، لەبارەى بوونى مەترسی لەسەر ژیانى سایە، ڕێزان شێخ دلێر وتى: "بە دڵنیاییەوە مەترسی لەسەر سایە هەیە، مەترسی لەسەر دزەکانى نەوت نییە، بەڵام سایە لە سلێمانى بێت دەیکوژن، ئەو هەموو کچە 12 و 13 ساڵانە، ڕائەهێنن بازرگانى پێوە دەکەن و بە ماددەى هۆشبەر ڕایدەهێنن، لەسەر شەقام سواڵى پێوە دەکەن و شەویش ئەم هەموو مەسئولە گەورە سێکسیان لەگەڵدا دەکەن، ئەوانە هەموو ئاسایین و حەڵاڵن، بەڵام سایە خۆى پیشان دەدات ئەیکوژن". . .