گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

نەوتى بەسرە بەرزترین نرخى لەناو ئۆپیکدا تۆمارکرد

2021.09.23 - 11:17
App store icon Play store icon Play store icon
نەوتى بەسرە بەرزترین نرخى لەناو ئۆپیکدا تۆمارکرد

ناس کورد-

 

نرخى نەوتى خاوى سوکى بەسرە بەرزترین ئاستى تۆمارکرد لەرێکخراوى ئۆپیک لەگەڵ بەرزبوونەوەى نرخ بەگشتى لەسەر ئاستى جیهان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نرخى نەوتى سوکى بەسرە کە هەناردەى ئاسیا دەکرێت بەڕێژەى  2.56% بەرزبووەوە و گەیشتە 75.21 دۆلار.

 

هەروەها نەوتى قورسى بەسرە بەهەمان شێوە نرخەکەى هەڵکشا و گەیشتە  68.24 دۆلار.

 

نرخى نەوتى سوکى بەسرە زیاترە لە نرخى نەوتى سوکى سعودیە کە بە 74.44 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت، لەگەڵ نرخى نەوتى ئێران 70.22 دۆلار، نەوتى ئیمارات 74.18 دۆلار، جەزائیر 75.19 دۆلار.

 

هەفتەى رابردوو عێراق بڕیاریدا نرخى فرۆشتنى نەوتى بەسرە لەمانگى تشرینى یەکەمى داهاتوودا بۆ کڕیارانى ئاسیا کەمبکاتەوە و بەکەمتر لە 1.40 دۆلار لەمانگى پێشوو بیفرۆشێت.