گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆكاری دابەزینی نرخەكەی ئاشكرا كرا

نرخی كارتەكانی دەنگدان لە هەندێ پارێزگای عێراق ئاشكرا كرا

2021.09.23 - 10:44
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی كارتەكانی دەنگدان لە هەندێ پارێزگای عێراق ئاشكرا كرا

ناس کورد-

نرخی كارتی دەنگدان لە ئەنبار 50 هەزار دینارە بەڵام لە موسڵ گەیشتوەتە 300 دۆلار، هەندێ لە كاندید و حیزبەكانیش بۆیە دەیكڕن خاوەنەكانیان دەنگ نەدەن بە ڕكابەرەكانیان، لەپاش بڕیارێكی كۆمسیۆنیش بۆ قەدەغەكردنی مۆبایل لەناوەندەكانی دەنگدان نرخەكەی دابەزیوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

راپۆرتێكی رۆژنامەی ئەلمەدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (23ی ئەیلولی 2021) ئەوە ئاشكرا دەكات لە پارێزگای ئەنبار گریبەستی دامەزراندنی وەهمی دابەش دەكرێت و حیزب هەیە نیو ملیار دیناری خەرج كردووە بۆ كڕینی 250 كارتی دەنگدان. 

 

بەگوێرەی رۆژنامەكە هەندێكجار كڕینی كارتی دەنگدان بۆ بێبەشكردنی ركابەرەكانە لە كەڵك لێوەرگرتنی پاش ئەوەی ئەوان ژمارەیەك دەنگیان بۆ خۆیان مسۆگەر كردووە. 

 

سەرچاوەیەك لە پارێزگاكە ئەوە ڕوون دەكاتەوە نرخی كارت لە موسڵ 300 دۆلار و لە ئەنبار 50 هەزار دینارە و لەپاش بڕیاری قەدەغەكردنی مۆبایل لە بنكەو ناوەندەكانی دەنگدان نرخەكەی هەرزان بووە چونكە دەنگدەر ناتوانێت وێنەی دەنگەكەی بگرێت و ئێستا لەبری وێنەگرتن سوێندخواردنی فرۆشیاری كارت بە قورئان بووەتە باو بەتایبەت كە 30% خەڵكی پارێزگاكە نەخوێندەوارن و خەڵكیتر دەنگیان بۆ دەدات. 

 

لە ئەنبار كە گەورەترین پارێزگایە لەڕووی ڕووبەر دوو ملیۆن دانیشتوان هەن كە نزیكەی نیوەیان دەنگدەرن، جگە لە چوار پەرلەمانتار سەرجەم پەرلەمانتارەكانی پێشووش كاندیدن بۆ كێبەركێ لەسەر 15 كورسی پارێزگاكە و ژمارەی لیست و قەوارە و كاندیدە ركابەرەكانیش لەچاو 2018 پەنجا هێندە زیاتریان كردووە و كێبەركێی سەرەكی لەنێوان هاوپەیمانییەكانی حەلبوسی و خەمیس خەنجەردایە.