گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێنج کورسی

یونادم کەنا: حزبە گەورەکان خۆیان ئامادەکردووە بۆ بردنى کورسی کۆتاکان

2021.09.23 - 09:28
App store icon Play store icon Play store icon
یونادم کەنا: حزبە گەورەکان خۆیان ئامادەکردووە بۆ بردنى کورسی کۆتاکان

ناس کورد-

سکرتێری گشتی بزوتنەوەی دیموکراتی ئاشوری، حزبە گەورەکانى لەعێراق و هەرێم تۆمەتبارکرد بەوەى لە هەڵبژاردنى پێشوەختەدا هەوڵى ئەوە دەدەن کورسی کۆتاکان بۆخۆیان ببەن و لەدەستى ئەوان دەریبهێنن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یونادم یوسف کەنا ئەمڕۆ پێنج شەممە لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمەریکا وتى "ئێمه‌ به‌شداری دەکەین لە هەڵبژاردنی عێراق کاندیدمان هەیە، هه‌رچه‌نده‌ ئێستا به‌گشتی بێ ئومێدین".

 

وتیشى "پێنج كورسی كۆتامان هه‌یه‌ بۆ كلدان و سریان و ئاشورى، به‌ڵام جێگای داخه‌ بلۆكی سیاسی گه‌وره‌ خۆیان ئاماده‌یان كردووه‌ چۆن ئه‌و پێنج كورسیه‌ بۆخۆیان یان بۆ لایه‌نگرانی خۆیان ببه‌ن له‌ زاخۆ بگره‌ هه‌تا به‌غداد چ كورده‌ چ شیعه‌یه‌، هه‌موو حیزبه‌كان خۆیان بۆ ئەوە ئاماده‌ كردووه‌ چۆن ئه‌و كورسییانە له‌ده‌ستی ئێمه‌ ببه‌ن و نوێنه‌ری خۆیان بسه‌پێنن."

 

یونادم کەنا دەشڵێت له‌وانه‌یه‌ گۆڕانكاریه‌كی ڕێژه‌یی زۆر بچوک بێته‌ پێش به‌ڵام به‌گشتی ئه‌وانه‌ی بڕیار ده‌ده‌ن هه‌ر ئه‌وانه‌ن و ناگۆڕێن.

 

هەروەها دەڵێت" ئه‌مه‌ هه‌ڵبژادنی پێشوه‌خته‌یه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ پێشوه‌خته‌كه‌ زۆر دواكه‌وت ، هۆكاری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ئه‌وه‌ بوو ده‌توانم بڵێم ساخته‌كاری و نادادپەروەری كه‌ هه‌بوو له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2018 به‌ڵام ئێستا له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێک باشتر بێت."