گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

چیرۆکێکى هەژێنەر؛ ژنێک کۆرپەى بوکەکەى بە ’’دەرمانى مێش دەکوژێت’’

2021.09.23 - 09:12
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکێکى هەژێنەر؛ ژنێک کۆرپەى بوکەکەى بە ’’دەرمانى مێش دەکوژێت’’

ناس کورد-

 

پزیشکێکى دادوەرى وردەکاریی رووداوێکى ئاشکراکرد کە تێیدا ژنێک بە "دەرمانى مێش" کۆرپە تازە لەدایکبووەکەى بوکەکەى کوشتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.دیلمان ئازاد پزیشکى داد لەهەولێر لەبڵاوکراوەیەکدا نوسیویەتى "لەخێزانێک دایکی پیاوەکە لەگەڵ هاوسەری پیاوەکە نێوانیان خراپە و کێشە زۆرە لە نێوانیان، هاوسەرەکە دووگیانە و بڕیار دەدات بگەێتەوە ماڵی باوکی پێش ئەوەی منداڵی ببیێت، پیاوەکە دەیگەڕێنێتەوە ماڵەوە، دایکی کوڕەکە پێی دەڵێت نابیت ئەو منداڵە بێتە ناو خێزانی ئێمە".

 

دەشڵێت "کە منداڵەکە لە دایک دەبێت دایکی کوڕەکە دەچیتە ماڵی کوڕەکەى، هاوسەرەکەى تا دەچێت شتیک ئامادە بکات لە چێشخانەی ماڵ پاش ماوەیەک دەگەڕێتەوە دەبینیت کۆرپەکە هەست و خوستی نییە و دایکی پیاوەکە لەوی نەماوە".

 

"کە بینیمان ئەو کۆرپەیە هەر بەنزیک کەوتنەوە لێی بۆنیکی سەیر و زۆر لەناو دەمی دەهات ئینجا زیاتر پشکنینى بۆ کرا و دەرکەوت کە بە دەرمانی مێش کوژراوە".

 

ئەو پزیشکە جەختدەکاتەوە تاوان هەرگیز وون نابیت و هەمیشە ئاشکرا دەبێت هەرچەندە کاتیشی بەسەر بروات دەبێت سەرە داوێک هەبێت هەموو تاوانەکە ئاشکرا بکات.