کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، لە ڕاگەیهندراوێکدا وەڵامی لێدوانی چەند پەرلەمانتارێکی عێراقی دایەوە، کە تۆمەتباری كردبوون به تێوەگلان بە گەندەڵی. . ئەمڕۆ (یەکشەممە،30ى حوزهیرانی 2019)، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و تیایدا ئاماژه بهوه كراوه "هیچ رێکكەوتنێک دەربارەی گرێبەستەکانی پاڵاوتنی بەرهەمە نەوتییەکان و بەرهەمهێنانی کارەبا لە نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و هەردوو کۆمپانیای کار و قەیوان بوونی نییە". . جهختیشكراوهتهوه، کۆمپانیای سۆمۆ تەنها لایەنە مافی هەناردەکردن و فڕۆشتنی نەوت وگازی عێراقی هەبێت بۆ دەرەوەی وڵات. . ڕاگەیاندراوەکە روونیدهكاتهوه، سۆمۆ بەردەوام هەوڵی ئەوەیداوە گرێبەستەکانی لەگەڵ کۆمپانیای جیهانی و باوەڕپێکراو ئەنجامبدات. . سۆمۆ لە ڕاگەیاندراوەکەیدا، داوا لە پەرلەمانتاران دهكات دڵنیابن لە زانیارییەکانیان دەربارەی کارو چالاکییەکانی کۆمپانیاکە، پێش بڵاوکردنەوەیان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن. . دهشڵێت "زانیاری نا دروست زیان بەناو و ناوبانگی کۆمپانیاکە دەگەیەنێت". . ئاماژه بهوهش كراوه،كۆمپانیاكه دڵسۆزی پەرلەمانتاران بە هەند وەردەگرن بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی، دەرگای کۆمپانیاکەش هەموو کات واڵایە بۆ لایەنە چاودێرەکان. . ڕاگەیاندراوەکەی کۆمپانیای سۆمو، دوای ئەوە هات کە چەند ڕۆژێک لهمهوبهر، سەرکەوت شەمسەدین، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا هەردوو کۆمپانیای کار و قەیوان-ی بە تێوەگلان لە گەندهڵی تۆمەتبارکرد. هەواڵى پەیوەندیدار: “کۆمپانیای کار و قەیوان 325 مێگاوات کارەبا بە سوتەمەنی و تۆڕی کارەبا هەڕێمەوە بە عێراق دەفرۆشن”