گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ یەکەمجار 

سێ نەخۆشخانەى دەروونى درێژخایەن لەهەرێم دەکرێنەوە

2021.09.22 - 18:56
App store icon Play store icon Play store icon
سێ نەخۆشخانەى دەروونى درێژخایەن لەهەرێم دەکرێنەوە

ناس کورد-

 

وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى هەرێم رایگەیاند، سێ  نەخۆشخانەی دەرونی درێژخایەن  لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک دەکرێنەوە، کە بۆ یەکەمجارە نەخۆشخانەى لەو شێوەیە بکرێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دروستکردنى ئەو سێ نەخۆشخانەیە پرۆژەیەکی ھاوبەشی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی تەندروستی و بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندو تیژی دژی ژنانە.

 

رونیشیکراوەتەوە، پرۆژەکە بریتی یە لە کردنەوەی سێ  نەخۆشخانەی دەرونی درێژخایەن  لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک ، ئەو ژنانە دەگرێتە خۆ کە نەخۆشی دەرونیان ھەیەو ئەو ژنانەی لە ١٠٠٪‏ بیرکۆڵن و کەسوکاریان نییە.

 

هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان  رەزامەندی لەسەر  پڕۆژەکە داوەو فەرمانی دابینکردنی پێداویستیەکانی داوە بۆ ئەو نەخۆشخانانە کە یەکەم جارە لە ھەرێمی کوردستان دەکرێنەوە.