ناس کورد-
پۆلیسى دهۆک دانپێدانانى کوڕێکى بڵاوکردەوە کە لەرێگەى ئینستاگرامەوە کچان و ژنانى هەڵخەڵەتاندووە و بە بڵاوکردنەوەى وێنە و ڤیدیۆى تایبەتى هەڕەشەى لێکردوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو کوڕە کە تەمەنى 21 ساڵە لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا کە پۆلیسى دهۆک بڵاویکردووەتەوە دەڵێت لەرێگەى هەژمارێکى ئینستاگرامەوە ئەو کارەى کردووە و وێنە و ڤیدیۆى ژمارەیەکى زۆر کچ و ژنى کەوتووەتە دەست.