گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

4 پلە دادەبەزن

وادەیەك بۆ نزمبوونەوەی تەواوەتی پلەكانی گەرما ڕاگەیەنرا

2021.09.22 - 13:24
App store icon Play store icon Play store icon
وادەیەك بۆ نزمبوونەوەی تەواوەتی پلەكانی گەرما ڕاگەیەنرا

ناس كورد_

پێشبینی دەكرێت لە یەكەم رۆژی هەفتەی داهاتووەوە پلەكانی گەرما لەزۆربەی شارەكانی كوردستان 4 پلە دابەزین بەخۆیەوە ببینێت، بەمەش كەشی پایزە دەست پێ دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شارەزای كەشناسی ئاراس جەبار لە بڵاوكراوەیەكدا لە "كەشوهەوای هەرێمی كوردستان" كە "ناس كورد بینیویەتی (22ی ئەیلولی 2021) دەڵێت: جگە لە دهۆك سبەی پێنج شەممە لەناوچەکانی دیکەی ھەرێم پلەكانی گەرما زیاتر بە شێوەیەکی جێگیر ئەمێنێتەوە، بەڵام رۆژی هەینی لە هەولێر و بادینان پلەکانی گەرما بەرێژەی ٣ تا ٤ پلەی سیلیزی نزمتردەبنەوە.

 

بەگوێرەی بڵاوكراوەكە لە رۆژی شەممەی داهاتوودا کاریگەری نزمبوونەوە دەگاتە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، ھەڵەبجە، کەرکوک، سنوری ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و راپەرین و پلەکانی گەرما بەھەمان شێوە بەرێژەی ٤ پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە ھەست بە فێنکبوونی زیاتری کەش و ھەوا دەکرێت و لەشەوانیشدا کەش سارد ئەبێت .

 

me_ga.php?id=4569