ناس كورد_
وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق ئاشكرای كرد ئاماژەیان لەبەردەستە ئێران ڕووبارە هاوبەشەكان لە رێگەی تونێلەوە دەگوازێتەوە بۆ ناوچەكانی تری وڵاتەكەی و باسی لەوەشكرد وەزارەتی دەرەوە سەرقاڵی بەنێودەوڵەتیكردنی دۆسیەی ئاوە لەنێوان هەردوولا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەهدی ڕەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی فیدراڵی لە دیمانەیەكی كەناڵی فەرمیدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (22ی ئەیلولی 2021) رایگەیاند نەگەیشتوونەتە هیچ رێككەوتنێك لەگەڵ ئێران لەبارەی دۆسیەی ئاو و پشكی عێراق لە ڕوبارەكان بۆیە وەزارەتی دەرەوە سەرقاڵی بەنێودەوڵەتیكردنی ئەو دۆسییەیە.
حەمدانی ئێرانیشی تۆمەتباركرد بە گرتنەوەی ئاوەكان و سەرپێچی نێودەوڵەتی لە پێشێلكردنی یاساكان و گواستنەوەی ڕووبارە هاوبەشەكان بە تونێل و وتیشی "پەنابردن بۆ دادگای دادی نێودەوڵەتی كارتی دەستی عێراقە بۆ وەرگرتنەوەی مافی خۆی چونكە هیچ دەوڵەتێك مافی ئەوەی نییە ئاو گل بداتەوە لای خۆی".