گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كارتی نێودەوڵەتی كوتانیش دەبەخشێت

تەندروستی لەبارەی شەپۆلی نوێی كۆرۆنا دڵنیاییەك دەدات

2021.09.22 - 11:41
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستی لەبارەی شەپۆلی نوێی كۆرۆنا دڵنیاییەك دەدات

ناس كورد_

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند كۆمپانیای ڤایزەر هەفتانە یەك ملیۆن ڤاكسین دەداتە عێراق لە هەفتەی داهاتووەوە ئەمەش وادەكات وڵات پارێزراوبێت لە شەپۆلی نوێی پەتا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسە جیاجیاكانی وەزارەتی تەندروستی فیدراڵی كە رۆژنامەی فەرمی بڵاویكردووەتەوە و "ناس كورد" بینیویەتی (22ی ئەیلولی 2021) جگە لە ملیۆنێك ڤاكسینی هەفتانە بڕیارە لە رێگای "كۆفاكس" ـەوە عێراق دەوروبەری چوار ملیۆنیتر ڤاكسین وەربگرێت. بەپێی قسەی شارەزایانی تەندروستی وەزارەتیش ئەمە رێژەیەكی بەرزی وەرگرتنی پێكوتە دەستەبەر دەكات لەوڵات و رێگر دەبێت لە بڵاوبوونەوەی پەتا.

 

لەلایەكیترەوە وەزارەتی تەندروستی عێراق رێكارەكانی دەركردنی كارتی نێودەوڵەتی خۆكوتانی ڕونكردەوە كە لەرێگای پڕكردنەوەی فۆرمی ئۆنلاین دەبێت لەگەڵ پارەدان بەڤیزا كارت وەك رسوماتی كارتەكە كە 30 هەزار دینار دەبێت بۆ هەر كارتێك ئەگەر كەسێك بۆ گەشتی دەرەوە پێویستی پێی بێت.