گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە سەرجەم پەروەردەكان

پەروەردەی سلێمانی تەنسیبكردن و گواستنەوەی توێژێكی ڕاگرت

2021.09.22 - 11:21
App store icon Play store icon Play store icon
پەروەردەی سلێمانی تەنسیبكردن و گواستنەوەی توێژێكی ڕاگرت

ناس كورد_

بەرێوەبەرێتى گشتى پەروەردەى سلێمانى پەروەردەكانی ڕاسپارد  گواستنەوە و تەنسیبكردنی بەكارهێنەرانی سیستمی ئەلەكترۆنی لەنێوان قوتابخانەكاندا ڕابگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی بڵاوكراوەیەكی پەروەردەی رۆژئاوا كە "ناس كورد" بینیویەتی (22ی ئەیلولی 2021) تێبینی ئەوە كراوە لەزۆرێک قوتابخانە و خوێندنگەکان بەکارھێنەرانی سیستم دەگوازرێنەوە یاخود تەنسیب ( دانانی کاتی) یان بۆ دەکرێت بۆ قوتابخانەیەکی تر، ئەمە لەکاتێکدا ئەم بەکارھێنەرە چەندین خولی بینیوە و شارەزایی تەواوی ھەیە لەبەکارھێنانی سیستم.

 

راگەیەنراوەكە دەڵێت "لەسەر ئەم بنەمایەش بەپێى راسپاردەى بەرێوەبەرێتى گشتى پەروەردەى سلێمانى نابێت ئەم بەکارھێنەرانە بگوازرێنەوە وە یاخود تەنسیب بکرێن".