گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى بزانە

نرخی نەوتی خاو بازێکی باشی دا

2021.09.22 - 09:30
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوتی خاو بازێکی باشی دا

ناس کورد-

نرخی نەوتی خاو نزیکەی 1.5% بەرزبووەوە دوای ئەوەى داتا پیشەسازییەکان دەریانخست کە کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکا بەهۆی دوو گەردەلوولەکەى هەفتەی ڕابردووەوە زۆر دابەزیوە، ئەوەش بووەتەهۆی باشتربوونی خواست لەسەر ئەو سوتەمەنییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەپێی دواین داتاکان لە ناوەندە بڕواپێکراوەکانەوە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 1.41% زیادی کردووە و لەئێستادا هەر بەرمیلێک بە 75 دۆلار و 41 سەنت دەفرۆشرێت.

 

لەلایەکی ترەوە، نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش 1.59% زیادی کردووە و هەر بەرمیلێک بە 71 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

بەپێی ئەو ناوەندە تایبەتمەندانە، کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکا 6.1 ملیۆن بەرمیل دابەزییەوە لە 17ی ئەیلولدا.