گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆشکى سپى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى بایدن و بەرهەم ساڵحى بڵاوکردەوە

2021.09.21 - 22:48
App store icon Play store icon Play store icon
کۆشکى سپى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى بایدن و بەرهەم ساڵحى بڵاوکردەوە

ناس کورد-

 

کۆشکى سپى رایگەیاند، جۆ بایدن لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆک کۆمارى عێراق جەختی کردووەتەوە لەسەر پابەندبوونی ئەمەریکا بە سەقامگیری درێژخایەن لە عێراقدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى کۆشکى سپى،  بایدن ئەمڕۆ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە نیویۆرک لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق کۆبووەوە. پـێکەوە تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندیـیە دووقۆڵیـیەکان و چڕکردنی هاوکاریـیەکانیان کردەوە لە دەستپـێشخەریـیە دیپـلۆماسیـیە هەرێمیـیەکاندا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بایدن جەختی کردەوە لەسەر پابەندبوونی ئەمەریکا بە سەقامگیری درێژخایەن لە عێراقدا. هەردوو ڕێبەر ڕێزی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ دیموکراسی لە عێراق و سەروەری یاسا و هەوڵەکانی دەدرێن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی متمانەپـێکراو و شەفاف لە مانگی دەدا.

 

بایدن ستایشی دەستپێشخەرییەکانی ئەم دواییەی کرد، وەکو کۆبوونەوە لوتکەیـیە هەرێمیـیەکەی بەغدا و سەردانە مێژوویـیەکەی پاپا فڕانسیس بۆ عێراق لە سەرەتای ئەمساڵدا وەک هێمایەکی گرنگ بۆ بەشداریـیەکانی عێراق لە سەقامگیری هەرێمی وە لێبوردەیی لە نێوان ئاینەکاندا.