گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

چوار لیواى دیکەى 70 و 80 دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

2021.09.21 - 20:47
App store icon Play store icon Play store icon
چوار لیواى دیکەى 70 و 80 دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

ناس کورد-

 

وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاند، چوار لیوای تر لەیەکەکانی 70 و 80 دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، دواى ئەوەى هاوشێوەی لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەت رێکخراونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە،  لیوا روکن کارزان، بەڕێوەبەری میلاکاتی وەزارەت ئەمڕۆ سێشەممە لەکۆبوونەوەیەوکدا لەگەڵ گەورە راوێژکاری سەربازی بەریتانیا ئاماژەى بەوەکردووە، دوای یەکەکانی پشتیوانی ۱و ۲، چوار لیوای تر لەیەکەکانی ۷۰و ٨۰ دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، خشتەو لیستی میلاکات و تەشکیلاتی ئەو لیوایانە هاوشێوەی لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەت رێکخراونەتەوە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

بەڕێوەبەری پلاندانان و میلاکاتی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت: دوای یەکەکانی پشتیوانی ۱و ۲، چوار لیوای تر لەیەکەکانی ۷۰و ٨۰ دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، خشتەو لیستی میلاکات و تەشکیلاتی ئەو لیوایانە هاوشێوەی لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەت رێکخراونەتەوە.

 

ئەم وتانەی لیوا روکن کارزان، بەڕێوەبەری میلاکاتی وەزارەت ئەمڕۆ ٢١ی۹ی ۲۰۲۱، لەمیانی دیدارو کۆبونەوەیەکدا بوو، لەگەڵ کۆڵۆنێڵ مایک، گەورە راوێژکاری سەربازی بەریتانیا لەکونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لەهەولێر.

 

هەر لەمیانی کۆبونەوەکەدا، کە عەمید موعتەسەم، جێگری بەڕێوەبەری پلاندانان و میلاکات ئامادەیبوو، راوێژکاری باڵای سەربازی هێزەکانی بەریتانیا، ستایشی هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگەو بەڕێوەبەرایەتی میلاکاتی وەزارەتی کرد، لە جێبەجێکردنی ئەرکەکەیان، کە هاوتایە لەگەڵ بەرنامەی چاکسازی وەزارەت، وتیشی: هەوڵەکان جێگای بایەخی ئێمەو هاوپەیمانانەو لەپشتگیری و هاوکارییەکانمان بۆ ئێوە بەردەوام دەبین.

 

بەڕێوەبەری میلاکاتی وەزارەت، جەختی، لەسەر بەردەوامی رێکخستنەوەی هێزەکان و خستنە سەر وەزارەتی هێزەکان کردەوە، کە هەنگاو بەهەنگاو و لەچەند قۆناغێکدا جێبەجێ دەکرێت.

 

بەگفتۆگۆکردن لەسەر بەرنامەی داهاتووی رێکخستنەوەو یەکخستنەوەی هێزەکان و گونجانیان لەگەڵ تەشکیلاتی سەربازی سەردەمیانە، کۆبونەوەکە کۆتایی هات.