گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بەرێوەبەرێک و شەش پۆلیس لە سلێمانى بەفیشەک برینداربوون

2021.09.21 - 20:23
App store icon Play store icon Play store icon
بەرێوەبەرێک و شەش پۆلیس لە سلێمانى بەفیشەک برینداربوون

ناس کورد-

لەسنورى توەسپى لەسلێمانى گرژى لەنێوان ژمارەیەک کەس و هێزەکانى پۆلیس روویداو بەهۆیەوە بەڕێوەبەرى پۆلیسى دارستان و شەش پۆلیس برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێمن کەمەرخان وتەبێژى پۆلیسى دارستانى سلێمانى بۆ "ناس کورد" ئاماژەى بەوەکرد، هێزەکانیان بەفەرمانى دادوەر چونەتە توە سپى بۆ رێگریکردن لە زیادەڕۆیکردنە سەر موڵکى گشتى، بەڵام لەلایەن ژمارەیەک کەسەوە تەقەیان لێکراوە.

 

وتیشى بەهۆى تەقەکانەوە بەرێوەبەرى پۆلیسى دارستان و شەش کارمەندى پۆلیس برینداربوون و رەوانەى نەخۆشخانە کراون بۆ وەرگرتنى چارەسەر.

 

هێمن کەرمەخان باسى لەوەشکرد، تا ئێستا هیچ کەسێک لەسەر ئەو رووداوە دەستگیرنەکراوە.