گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

باج لەسەر هاوردەکردنى پێنج بەروبوم هەڵگیرا

2021.09.21 - 18:07
App store icon Play store icon Play store icon
باج لەسەر هاوردەکردنى پێنج بەروبوم هەڵگیرا

ناس کورد-

 

وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێم هەڵگرتنى باجى لەسەر پێنج بەرهەمی کشتوکاڵی راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەپێناو چاودێری وکۆنترۆڵکردنی نرخ و بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و خاوەن کارەکان بڕیاردرا بە هەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمەکانی(خەیار و تەماتە و باینجان و بامیە و بیبەر).

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

لەپێناو چاودێری وکۆنترۆڵکردنی نرخ و بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و خاوەن کارەکان بڕیاردرا بە هەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمەکانی:

( خەیار و تەماتە و باینجان و بامیە و بیبەر)

 

دوابەدوای بەدواداچوون بۆ بازاڕەکانی عەلوەی سەوزە و مێوە لە هەرێمی کوردستان و بەهۆی کەمبوونەوە و بەرزبونەوەی نرخی بەرهەمەکانی (خەیار و تەماتە و باینجان و بامیە و بیبەر ) بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخی ئەو بەرهەمانە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بڕیاریدا بەهەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانەی ئاماژەی پێکراوە لەرێکەوتی 2021/10/1 .

 

بۆ ئەم مەبەستە وێنەیەک لەبڕیاری وەزارەت بە نوسراوی ژمارە( 6764 ) لە (2021/9/21) ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری / ب.گشتی گومرک کراوە بە مەبەستی هەماهەنگی و کاری پێویست و ئاگادار کردنەوەی لایەنە پەیوەندی دارەکان.

 

     راگەیاندنی وەزارەتی

کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

No photo description available.