گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میسی توشی پێکان هات

2021.09.21 - 16:37
App store icon Play store icon Play store icon
میسی توشی پێکان هات

ناس کورد-

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بەفەرمی پێکانی میسی ڕاگەیاند و بەهۆیەوە بەشداری یاریەکەی میتز ناکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لەبەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند، میسی پشکنینی پزیشکی ئەنجامداوە و بۆیان دەرکەوتووە کە لە ئەژنۆی چەپیدا پێکانی هەیە.

 

یانە پاریسیەکە ئاشکرایکرد کە میسی بەهۆی ئەو لێدانەی لە یاریەکەی بەرامبەر لیۆن لە خولی فەڕەنسی بەریکەوتووە تووشی پێکان بووە و ناتوانێت بەشداری یاریەکەی سبەینێ بکات بەرامبەر میتز.

 

یانەکە دوپاتیشیکردەوە کە ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا پشکنینی زیاتری بۆ دەکرێت و ئەنجامی کۆتایی ڕادەگەیەنن.