گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هۆکارى دانەمەزراندنى یەکەمەکانى زانکۆ و پەیمانگەکان ئاشکرا کرا

2021.09.21 - 15:02
App store icon Play store icon Play store icon
هۆکارى دانەمەزراندنى یەکەمەکانى زانکۆ و پەیمانگەکان ئاشکرا کرا

ناس کورد-

جێگرى سەرۆکى لیژنەى پەروەردە و خوێندنى باڵا لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، یەکەمەکانى زانکۆ و مامۆستایانى وانەبێژ و فەرمانبەرانى گرێبەست یەک پاکێجن و حکومەت نایەوێت دەست بۆ ئەو بابەتە ببات، چونکە دەترسێت ئەگەر یەکەمەکان دابمەزرێنێت ئەو دوو توێژەی دیکەش داوای دامەزراندن بکەن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لەماوەی ڕابردوودا وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم داوای ناوی خوێندکارە یەکەمەکانی لە زانکۆ و پەیمانگەکانی کرد و لە نوسراوێکی دیکەشدا وەزیری خوێندنی باڵا داوای دامەزراندنی ئەو خوێندکارانەی کردبوو، بەڵام هەرزوو نوسراوەکە سڕدرایەوە و بابەتەکە کپ کرایەوە. 

 

لەوبارەیەوە، موسلیم عەبدوڵڵا قەسرێ، جێگرى سەرۆکى لیژنەى پەروەردە و خۆێندنى باڵا لە پەرلەمانى کوردستان (سێشەممە (21ى ئەیلولى 2021) بە "ناس کورد" ى ڕاگەیاند، "ئەو بابەتە هیچ بەرەوپێشچوونێکی بەخۆیەوە نەبینیوە و هەروەک خۆی بە هەڵواسراوی ماوەتەوە." 

 

وتیشی، "لە بەرئەوەى یەکەمەکانى زانکۆ و مامۆستایانى وانەبێژ لەگەڵ فەرمانبەرانى گرێبەست یەک پاکێجن ڕێژەکەشیان زۆرە، حکومەت نایەوێت لە ئێستایا دەست بۆ ئەو بابەتە بەرێت، چونکە ئەگەر یەکەمەکان دابمەزرێنێت، ئەوا دوو چینەکەی دیکەش داوای دامەزراندن دەکەن کە مافی خۆیانە، بۆیە بابەتەکە بەوشێوەیە ماوەتەوە".

 

ئاماژەى بەوەش کرد، هەرچەندە یەکەمەکانى زانکۆ و پەیمانگەکان و مامۆستایانى وانەبێژ پشتگیرى یاسایی هەردوو وەزارەتى پەروەردە و خوێندنى باڵایان هەیە کە بە نوسراو داوایان کردووە پێویستیان بە خزمەتى ئەوان هەیە، بەڵام حکومەت نایەوێت یەکەمەکانى زانکۆ دابمەزرێنێت لاى توێژێک پیاو باش و لاى توێژێکیی دیکە خۆى پیاو خراپ بکات." 

 

قەسرێ ئەوەشیخستەڕوو، تەنها فەرمانبەرانى گرێبەست سەروو 27 هەزار کەسن، بۆیە حکومەت دەستی بۆ ئەو بابەتە نەبردووە.