ناس کورد-
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی غەباتەوە لەسەر ڕێگای بیارە- خورماڵ لە پارێزگای هەڵەبجە، 10 کرێکار برینداربوون کە دۆخی دووانیان ناجێگیرە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، کەمێک پێش ئێستا لە ڕێگای نێوان بیارە ـ خورماڵ و لە نزیک گوندی زەردەهاڵ ئۆتۆمبێلێکی غەباتە وەرگەڕا، 10 کرێکار بەسەختی بریندار بوون کە دۆخی تەندروستی دووانیان جێگیر نییە.
سەرجەم کرێکارەکان خەڵکی سەیدسادقن و لەئێستادا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە چارەسەر دەکرێن.