کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند "ئاڵوگۆڕی پۆسته له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی جیهان ده‌ستیپێكرده‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق، وه‌رگیراوه". . ئومێد محه‌مه‌د ساڵح، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له میانه‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئاڵوگۆڕی پۆسته له نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی جیهان له رێگای سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته و به ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق و یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی پۆسته، ده‌ستیپێكرده‌وه. . وتیشی، له‌مڕۆوه هاووڵاتیان ده‌توانن بۆ ناردن و وه‌رگرتنی پۆسته له هه‌ر وڵاتێكی جیهان بێت، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و نوسینگه‌كانی پۆسته‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، بكه‌ن. . سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته له ساڵی 2007 دامه‌زراوه و خزمه‌تگوزارییه‌كانی جێگای ره‌زامه‌ندی هاووڵاتیان بووه، به‌ڵام به‌هۆی گرفتی دارایی له‌سه‌ر داوای به‌غدا و له مانگی 10 ی 2017 كاره‌كانی له‌لایه‌ن یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی پۆسته‌وه راگیرابوو. . له ئێستادا دوای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه، سه‌نته‌ره‌كه ده‌ستی كردۆته‌وه به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی و هاووڵاتیان ده‌توانن سودی لێ وه‌ربگرن. .