گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارییەکی توند

سەندیکای پزیشکان ئەو پەرستار و تاقیگە و دەرمانخانانە دەداتە دادگا کە کاری پزیشکی دەکەن

2021.09.21 - 13:26
App store icon Play store icon Play store icon
سەندیکای پزیشکان ئەو پەرستار و تاقیگە و دەرمانخانانە دەداتە دادگا کە کاری پزیشکی دەکەن

ناس کورد-

سەندیکای پزیشکانی کوردستان بڕیاری دا لەڕێگەی دادگاوە سکاڵا تۆمار بکات لەسەر هەر پەرستار و تاقیگە و دەرمانخانەیەک کە کاری پزیشک بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان لە ئاگادارکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (21ی ئەیلولی 2021) دەڵێت، بۆ ڕێگریکرن لەو کەسانەی کە کاری پزیشک دەکەن لە کاتێکدا بە پێی یاسا ئەو مافەیان نییە "بڕیارماندا لەمەودوا لە ڕێگای دادگاوە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر بگرینەبەر، چونکە ڕێکارەکانی دی وەکو داخستن و پێبژاردن کە بە سوپاسەوە لە لایەن سەرجەم سەندیکا پزیشکیەکانی دی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کەرتی تەندروستی وەکو ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە جێبەجێکران نەبوونە هۆی بنبڕکردن یاخوود کەمتر کردنەوەی ئەو گرفتە."

 

دەشڵێت، "بەردەوام دەبین لەسەر گەڕان بە دوای ئەو کەسانەی ئەو کارانە ئەنجام دەدەن و ڕووبەڕووی دادگایان دەکەینەوە، ئەوەش بۆ پارێزگاریکردنە لە پیشەی پزیشکی و سەلامەتی تەندروستی هاووڵاتیان."


هاوکات داواشی لە پزیشکان و هاوڵاتیان کردووە "کەوا هەر دۆکیومێنتێکیان هەیە لەسەر ئەو بابەتە بۆ پەیجی سەندیکا بنێرن و هاوکارمان بن."

May be an image of textNo photo description available.No photo description available.No photo description available.May be an image of textMay be an image of text