گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

حکومەتی هەرێم: هەر تورکیا نییە کە بۆردومانی خاکی هەرێم دەکات

2021.09.21 - 11:08
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم: هەر تورکیا نییە کە بۆردومانی خاکی هەرێم دەکات

ناس کورد- 

لەسەر بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران و کوژرانی چەند ئەندامێکی حزبە کوردییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان لەماوەی ڕابردوودا، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، داوا دەکەن سەروەری خاکی هەرێم بپارێزرێت و بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە بەکارنەهێنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان (سێشەممە 21ی ئەیلولی 2021) لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان وەڵامی پرسیارێکی دایەوە سەبارەت بۆردومانەکانی تورکیا و تیرۆرکردنی چەند کەسێک لەناو شارەکانی هەرێم. 

 

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، "نەک تەنها تورکیا، بەداخەوە وڵاتی دیکەش هەیە کە بە بەردەوامی بۆردومانی ناوچە سنورییەکانی هەرێم دەکەن." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە داوا دەکەین کە سەروەری خاکی هەرێم بپارێزرێت و هەروەها خاکی هەرێم بۆ تێکدانی سەقامگیری ئەم ناوچەیە بەکارنەهێنرێت." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: پەکەکە لێدوانی ئاسایش و دەزگای زانیاری ڕەت دەکاتەوە: تۆمەتبارەکە دەستگیرنەکراوە