گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لێدوانی نوێی حکومەتی هەرێم لەبارەی مووچەی ئەم مانگە و لێبڕین

2021.09.21 - 10:50
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی نوێی حکومەتی هەرێم لەبارەی مووچەی ئەم مانگە و لێبڕین

ناس کورد- 

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە 25ی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و دەشڵێت، تاوەکو بەغدا 200 ملیارەکە بنێرێت بەبێ لێبڕین مووچە دابەش دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان (سێشەممە 21ی ئەیلولی 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، "وەک پێشتریش وتومانە ئەولەویەتی کاری حکومەت دابەشکردنی مووچەیە بەبێ لێبڕین و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ دابینکردنی مووچە." 

 

وتیشی، بە دڵنیایی  25ی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەن، بەڵام دابەشکردنی بەبێ لێبڕین بەستەوە بە 200 ملیارەکەی بەغدا و ئاماژەی بەوەکرد، "تا ئەوکاتەی بەغدا 200 ملیارەکەی نارد ئەوا بەبێ لێبڕین مووچە دابەش دەکەین."