ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور، ئاگاداری سەرجەم ئەو خوێندکار و فێرخوازانە دەکاتەوە کە دەیانەوێت تاقیکردنەوەی دەرەکی ئەنجام بدەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، خۆتۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوەی درەکی بەم شێوەیە دەبێت:
**بۆ قۆناغە ناکۆتاکان واتا ١ بنەرەتی تا ١١ ی ئامادەیی لە بەرواری ١٠-١٠-٢٠٢١ دەست دەکرێت بە تۆمارکردنی ناوەکان تا بەرواری ١-١١-٢٠٢١
** بۆ قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بەسەرجەم بەشەکانیەوە لە بەرواری ١-١١-٢٠٢١ دەست دەکرێت بە تۆمارکردنی ناوەکان تا بەرواری ١٥-١١-٢٠٢١