ناس کورد-
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە میدیاکانی سودان هەوڵێکی کودەیان لەو وڵاتە ڕاگەیاند، بەڵام هەوڵەکە بە شکست کۆتایی هاتووە و بەرپرسانی وڵاتەکەش داوا لە خەڵک دەکەن ڕێگە لەو هەوڵە بگرن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ئەلسودانی" بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئەیلولی 2021، گروپێک هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا و کۆنتڕۆڵکردنی دامەزراوە حکومییەکانی داوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕادیۆی "ئومدورمان" پەخشەکەی بڕیوە و هەوڵی کودەتای لە وڵاتەکە ڕاگەیاندووە و داوای لە خەڵکی وڵاتەکە کردووە ڕووبەڕووی ببنەوە.
بەگوێرەی میدیاکان، هێزێکی سەربازیی زۆر لە نزیک پەرلەمانی ئەو وڵاتە بڵاوەی پێکراوە و پردی ئومدورمانی تەنیشت پەرلەمانش داخراوە.
هاوکات محەمەد فەکی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سەربەخۆی سودان و وتەبێژی ئەنجومەنەکە لە فەیسبوکی خۆی داوای لە خەڵکی وڵاتەکە کردووە، بچنە سەر شەقام و پارێزگاری لە وڵات و حکومەتەکەیان بکەن.