گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

بەڤیدیۆ؛ گۆرانی و سەمای کچێک پێش کوژرانی کاردانەوەی گەورەی لێکەوتووەتەوە

2021.09.21 - 09:50
App store icon Play store icon Play store icon
بەڤیدیۆ؛ گۆرانی و سەمای کچێک پێش کوژرانی کاردانەوەی گەورەی لێکەوتووەتەوە

ناس کورد- 

 

ڤیدیۆی سەما و ئاهەنگی کچێکی لوبنانی پێش چەند خولەکێک لە کوژرانی کاردانەوەی گەورەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستکردووە و زۆرینەی چالاکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان نیگەرانی خۆیان لەسەر ڕووداوەکە دەردەبڕن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە دەرەوەی ڕێستۆرانتێک لە وڵاتی لوبنان، بەهۆی دروستبوونی کێشە لەنێوان چەند کەسێکدا و تەقەکردنی هەڕەمەکی، بەهۆیەوە گولـلە بەر کچێک بەناوی تاتیانا واکیم کەوت و گیانی لەدەستدا، ئەوەش کاردانەوەی گەورەی لەو وڵاتە لێکەوتووەتەوە. 

 

هاوڕێیەکی تاتیانا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک ڤیدیۆیەکی چەند خولەکێک پێش ڕووداوەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "چەند خولەکێک پێش ڕۆیشتنی تاتیانا تۆمارکراوە." 

 

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆکە، تاتیانا چەند خولەکێک پێش ڕووداوەکە لە ڕێستۆرانتەکەدا لەگەڵ وتنەوەی گۆرانی "پێش ئەوەی بیرت بکەم" سەما دەکات.

 

بەگوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتە، ڕووداوەکە لەدوای ئەوە ڕوویداوە کە شەڕ لەنێوان چەند گەنجێک لە دەرەوەی ڕێستۆرانتەکە ڕوویداوە و دوای ئەوەی تەقەیان کردووە، گولـلەیەک بەر تاتیانای 24 ساڵان کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.