ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه بڕێك پاره‌یان دۆزیبووه‌وه و نهیانگهڕاندبووهوه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا (سێشەممە 21ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "هاووڵاتییه‌ك سكاڵای له‌نوسینگه‌ی ڕاپه‌ڕینی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان تۆماركرد كه بڕی 1400 دۆلار (14 وه‌ره‌قه)ی لێ كه‌وتووه و له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه ههڵگیراوهتهوە و نەگەڕێندراوەتەوە بۆی."
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیسی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و دوای بینینەوەی کامێراکانی چاودێری، دەرکەوت کە سێ کەس پارەکەیان دۆزیوەتەوە، لەماوەیەکی کەمدا توانرا شوێنی تۆمەتبارەکان بدۆزرێتەوەو دەستگیر بکرێن.
ئەوەش هاتووە، "ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر بڕە پارەکەدا کە بەتۆمەتبارەکان بووە و هه‌رسێ تۆمه‌تبار (ر، م، ق - ع، ق، گ - ع، ق، گ) بەڕەگەزنامە عەرەبن دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن."