گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی: یەک ساختەکاریمان لە هەڵبژاردندا نەکردووە

2021.09.20 - 22:53
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی: یەک ساختەکاریمان لە هەڵبژاردندا نەکردووە

ناس کورد-

خەسرۆ گۆران، سەرۆکى دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، "یەک ساختەکاریمان لە هەڵبژاردندا نەکردووە. ئەوە راسپاردەی سەرۆک بارزانییە کە دووربکەوینەوە لە پێشێلکاری".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خەسرۆ گۆران لە میانی بەشداری لە بەرنامەیەکی کەناڵی ڕووداو کە "ناس کورد" بینویەتی (20ی ئەیلولی 2021) وتی، پارتی حزبێکی دیموکراتی و جەماوەرییە کە بڕوای بە فرەڕەنگی و فرەئاینی هەیە و فرەنەتەوەیی، هەموو جۆرە گلەیی و ڕەخنەگرتنێکی بنیادنەر قبوڵ دەکەن.

 

دەشڵێت، "تەوجیهاتی سەرۆک بارزانی بۆ ئێمە ئەوەیە کە دوربکەوینەوە لە هەموو جۆرە پێشێلکاریی و ساختەکارییەک لە هەڵبژاردنەکاندا."

 

جەختی کردەوە کە "من نزیکەى 10 ساڵە سەرۆکى دەزگای هەڵبژاردنی پارتیم، یەک ساختەکارییمان لە هەڵبژاردنەکاندا نەکردووە، من بەرپرسیشم لە قسەکانم."

 

وتیشی، "بە پێچەوانەوە، ئێمە تەزویرمان لێ کراوە."